سەرکردەیەکی گۆڕان: یەکێتی خەڵك ناچار کردوە دەنگ بە كریستانێکی سەر بە رەیان کلدانی بدەن

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان رایدەگەیەنێت، “یه‌كێتی شەڕی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كۆتای توركمان و كریستیان نابێت له لایه‌ن حزبی گه‌وره بەكار بهێندرێت، كه‌چی خۆی ئه‌وه‌تا هاتووه خه‌ڵكی موسوڵمانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی، به‌تایبه‌ت شارباژێڕ ناچار كردووه كه ده‌نگ بده‌نه بەربژێری كریستیان.”
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، لە دەڤەری سلێمانی، پێچەوانەی ئەو دروشمانەی كە یەكێتی لە رابردوو بەرزی كردبووەوە بەوەی دەبێت پێكهاتەكان نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان، كەسێكی سەر بە میلیشیای بابلیونی رەیان كلدانی بوو بە پەرلەمانتار بۆ كۆتای كریستیان، هەروەها كەسێكی توركمانیش بە دەنگی یەكێتی بوو بە پەرلەمانتار بۆ كۆتای توركمان.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، رایگەیاند: “یه‌كێتی شەڕی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كۆتای توركمان و كریستیان نابێت له لایه‌ن حزبی گه‌وره بەكار بهێندرێت، كه‌چی خۆی ئه‌وه‌تا هاتووه خه‌ڵكی موسوڵمانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی، به‌تایبه‌ت شارباژێڕ ناچار كردووه كه ده‌نگ بده‌نه بەربژێری كریستیان.”
گوتیشی: ”یەكێتی خۆی باوه‌ڕی به توركمان نه‌بوو و هێرشی ده‌كرده سه‌ر توركمان، كه‌چی هاتووه له هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌نگی بۆ كۆتای توركمان کۆ کردووەتەوە، به‌ڕاستی ئه‌مه جگه له بێشه‌رمی هیچی دیكه نییه.“
پرسیاری ئەوەشی كرد: ”یه‌كێتی چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده‌داته‌وه كه بانگه‌شه‌ی بۆ شتێك ده‌كرد ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات؟ حزب هه‌رچی بكات نابێت درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی بكات.“