رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

رۆژنامەی (العرب): یەکێتی لە دروشمەکەی بەرامبەر پارتی شکستی هێنا

رۆژنایەكی “العرب” راپۆرتێكی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەكەم مایەوە و دروشمی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی كە یەكێتی بەرزی كردبووەوە كەوت.

رۆژی سێشەممە 22ـی ئۆكتۆبەر، رۆژنامەی “العرب” راپۆرتێكی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەریخست، پارتی دیموكراتی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێش ركاربەرانی كەوتووە لە بەدەستهێنانی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان.

ئاماژە بەوەش كراوە، پارتی پارێزگاری لە پێگەی سەردایەتیكردنی دەسەڵات دەكات لە هەرێم و رێگە دەگرێت لە دروشمی گۆڕینی رێڕەوی حوكمڕانی كە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردن، ركابەری یەكەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، بەرزی كردبووەوە.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، ئەنجامەكان پاشەكشێی گەورە و نەگۆڕی بزووتنەوەی گۆڕانیشی چەسپاند كە پێگەی ساڵانی رابردووی لە دەست دا كە هێزی دووەم بوو لە هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكان، پارتی (39) كورسی و یەكێتی (23) كورسی و نەوەی نوێ‌ (15) كورسییان بەدەست هێناوە، لە كاتێكدا بەرەی گەل تەنیا دوو كورسی و بزووتنەوەی گۆرانیش یەك كورسیی بەدەست هێناوە.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوە دەگەیەنێت كە هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان روو نادات، هەروەها پارتی پارێزگاری لە پێگەی خۆی دەكات و جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتیكردنی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان، یەكێتیش وەك یەكەم هاوبەشی پارێزگاری لە پێگەی خۆی كردووە، دوای ئەوەی سەركردایەتییەكەی خواستی ئەوەی هەبووە پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و دروشمی گۆڕینی رێڕەوی حوكمڕانی بەرز كردبووەوە، بەڵام لەوە شكستی هێنا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button