کۆمیسیۆنی عێراق وێنەی کاغەزی دەنگدان پیشانی کاندیدان دەدات
ئەمرۆ چوارشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی بیسەلمێنن کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوە چووە، هەر کاندیدێک دەتوانێت سەردانی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێم بکەن تا لە ڕێگەی هاردێکەوە هەر کاندێک وێنەی ئەو دەنگانەی پێ بدرێت کە بەدەستی هێناوە تا بەراوردی بکات لەگەڵ ئەنجامەکانی کۆمسیۆن.
سەبارەت بەرێژەی دەنگی پوچەڵ، جومانە غەلای گوتی: “ڕێژەی دەنگی پووچەڵ ئاساییە، بەڵام چەند هۆکارێک لەپشت ئەو دەنگە پوچەڵانەن لەوانەش؛ ناهۆشیاری دەنگدەر سەبارەت بەشێوازی دەنگدان، بانگەشەی هەڵەی کاندیدەکان بەوەی تەنها مۆر لە چوارگۆشەی کاندید بدەن بەبێ مۆردا لە چوار گۆشەی قەوارە، یاخود مۆردان لە کاندیدی کۆتا، ئەمانە هەمووی بە پوچەڵ هەژماردەکرێن”.
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە.
ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بەپێی ئەنجامی بەرایی:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی
ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی
بەرەی گەل: 2 کورسی
بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی
کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی
ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 809,197 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 408,141 دەنگ
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 290,991 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 116,981 دەنگ
ڕەوتی هەڵوێست: 55,775 دەنگ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 64,710 دەنگ
بەرەی گەل: 33,365 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان: 11,621 دەنگ
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 12,929دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 5,503 دەنگ