کاندیدەکەی رەیان کلدانی لە سلێمانی سوکایەتی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات
(دانا) به‌ربژێری حیزبەکەی رەیان کلدانی، له پۆستێكی فه‌یسبووكدا كوردستان به شیمالی عێراق ناوزه‌ند ده‌كات.
ره‌یان كلدانی، خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون به یاوه‌ری و هاوكاری بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌سێكیان به‌ناوی (دانا) بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ربژێر كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له‌ژێر فشار ناچار كران ده‌نگی پێبده‌ن، دوای ده‌رچوونی ئه‌و به‌ربژێره‌ی ره‌یان كلدانی و بافڵ تاڵه‌بانی سووكایه‌تی به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و وه‌ك شیمالی عێراق ناوزه‌ندی ده‌كات.
ئه‌و به‌ربژێره له پۆستێكی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی، من نوێنەرایەتی شیمالی عێراق و نه‌ینه‌وا دەکەم بەبێ جیاوازی و خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتیانی لێ كه‌وتۆته‌وه و هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له كۆمێنت بۆی نووسیوه، تێبینییەکی سادە، مەسیحی لەسلێمانی لەژمارەی پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات، له‌لایەن یه‌كێتییه‌وه به دەنگدانی تایبەت تۆ هەڵبژێردراوییت، چونکە سەرەنجام ئامادە بوون و نەبوونت لەپەرلەمان وەک یەکە.