رۆژنامهى ئەلعەرەبی لەندەنی: گەلی کوردستان پارتیان هەڵبژارد تا ئاوەدانی بەردەوام بێت

رۆژنامهى ئەلعەرەبی لەندەنی:
-گەلی کوردستان بە زۆرینەیەکی ئاسودە پارتیان هەڵبژارد تا ئاوەدانی بەردەوام بێت
گەلی کوردستان سەلماندی، دەتوانێت خۆی بپارێزێت لەوهى ببێته قوربانیی کەسە سەرگەردانەکان و قسە پووچهكانیان، کە ئەنجامی قسهكانیان تهنها لهناوبردن و وێرانکاریی بوو ، هەروەک چارەنووسی ئێستای هەندێک گەلی ناوچەکە”.
لە دیوەکەی تری هاوکێشەکەدا، سەرکردایەتییەکی ژیر هەیە کە بە حیکمەت و هۆشیارییەوە بە گوێرەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان بە شێوەیەک دەجووڵێت کە لەگەڵ پاراستنی مافی ئەم گەلەدا بگونجێت.
بۆیە بوونی هەردوولا لەم هاوکێشەیە (گەلێکی تێکۆشەر و سەرکردایەتییەکی ژیر) و هاوئاهەنگی گەورەی نێوانیان دەرئەنجامی ئەو سەقامگیرییە بوو کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا،
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان باشترین بەڵگەی پێگهیشتنى ئهو هاوكێشه سیاسییهیه.“
سەرەڕای هەوڵی میلیشیا و حزبە کوردییەکانى نزیكیان بۆ شێواندنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و ڕاکێشانی هەرێم بۆ ناو گێژاو و سهرلێشواوى له داهاتوودا و بەستنەوەی بە سهربازگهیهكی ناوچەیی دیاریکراوەوە، خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەو هەوڵانە بوون و بهئاگا بوون لهو وتاره توندانهى كه زهمهنیان تێپهڕی.
گهلى كورد تێدەگات لهوهى، پاراستنی هاوکێشەی كوردستان تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، نەک ڕابکێشرێتە ناو ئایندەیەکی نادیارەوە بۆ ئهوهى بخزێنرێته ناو ئۆردوگایەکی تاریکەوە کە لە لێواری داڕماندایە.
ههر بۆیە گهلى كورد به زۆرینهیهكی ئاسووده دهنگی دا به پارتى دیموكراتى کوردستان بۆ ئهوهى بتوانێت بەردەوام بێت لە پڕۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان.