رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسعود بارزانی دەکات

ئەمرۆ یەکشەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و جەختیکردووەتەوە کە “ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی دیموکراسیی و سەرکەوتنی ئازادی هەڵبژاردنە”.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، “جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرایەوە، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەهێزکردنی ئارامیی و ئاسایش و یەکخستنی هەڵوێستەکان، هاوکات لەبارەی پێشتهاتەکانی ناوچەکەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button