رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانکی TBI: پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە دەکەین

بانکی بازرگانیی عێراق TBI دەڵێت، لەگەڵ پڕۆژەی “هەژماری من” گرێبەستیان کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بانکی بازرگانی عێراقی ڕایگەیاند: گرێبەستێکیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من ئیمزا کردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان بانکی بازرگانی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی دەربارەی گرنگیی بەشداریی بانکی بازرگانی عێراق لە پرسی پرۆژەی هەژماری من و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button