رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دادگای رەسافەی بەغدا سوتێنەرانی بازاری قەیسەری ئازاد دەکات

لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێم سەبارەت بە هۆکاری سووتانی بازاڕی قەیسەریی كەركووك ڕایانگەیاند، هۆکاری سووتاندنەکان دەستی تێکدەرانەیە و لەلایەن ئەندامانی پەکەکە و بە هاوکاری هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی و هێزەکانی 70ی یەکێتییەوە ئەنجام دراون.

‎ئەمڕۆ سێشەممە 5ی 11ی 2024، بە نووسراوی فەرمی داداگای ڕەسافە لە بەغدا، بڕیاری ئازادكردنی سێ لەو تۆمەتبارانەی دەركرد و ئازاد كران، كە بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕیی قەیسەریی كەركووك دەستگیر كرابوون.

لەو بارەیەوە، ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی بەرەی توركمانی لەسەر ئازادكردنی ئەو سێ تۆمەتبارە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: “پێم خۆشە ئەوە بە دوكاندارانی بازاریی قەیسەریی كەركووك و هەولێر بڵێم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند، كە ڕێكخراوە تیرۆستییەكان دەستیان هەبوو لە سووتاندنی ئەو دوو بازارە لە سەر بنەمای ڵێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی ڕاستییەكان، بەڵام ئەمڕۆ تووشی شوك بووین، كە ئەو كەسانە ئازاد كراون، كە گوایە بێتاوانن و هیچ پەیوەندییەكیان بەو كارەوە نییە!”

ساڵحی بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت: “چۆن ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان دەست دەخەنە ناو كاروباری دەوڵەتەوە؟ كەركووك بەرەو كوێ؟”

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەڕانی عێراق لەسەر لیستی بەرەی توركمانی، ڕوو لە خەڵكی كەركووك دەكات و دەڵێت: “چۆن ڕێگە دەدەن خەڵكی دەرەوەی كەركووك بێنە نێو شارەكە و نیشتەجێ بن؟”

باسی لەوەش كرد، كە ئازادكردنی ئەو سێ تۆمەتبارە بابەتێكی گرنگ و هەستیارە، لەسەر ئەو كەیسە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووپاتی كردەوە، تۆمەتباران سەر بە پەكەكەن، كەواتە بۆچی وەكوو پێویست مامەڵە لەگەڵ كەیسەكە ناكەن؟

ئەرشەد ساڵحی لەسەر كەیسی ئازادكردنی سووتێنەرانی بازاڕیی قەیسەریی كەركووك، ڕوو لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی دادگای باڵای عێراق و وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات و چاوەڕێی وەڵامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button