کۆمیسیۆن وەڵامی ئەو تانانە دەداتەوە کە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون
لە کۆی 41 تانەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، 28یان رەوانەی دەستەی دادوەری کراون
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:
لە کۆی 41 تانە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراون، 28یان رەوانەی دەستەی دادوەری کراون.
ئەو 13 تانەیەش کە ماون بەرایین و وەڵامەکانیان ئامادە دەکرێت، لە رۆژانی داهاتوودا رەوانەی دەستەی دادوەرییان دەکەین.
“ئەو تانانەی رەوانەی دەستەی دادوەری کراون لە 10 رۆژدا بڕیاریان لەسەر دەدرێت و یەکلایی دەکرێنەوە.
دوای یەکلاییبوونەوەی سەرجەم تانەکان، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند دەکات.
31ی مانگی رابردوو، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەو 41 تانەیەی تۆمارکراون 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، 3یان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.