رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەنجامی تانەكانی هەڵبژاردنی كوردستان ڕادەگەیەندرێ

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، وەڵامی تانەكانمان بۆ دەستەی دادوەری ئامادە كردووە و دەینێرین.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی دووەم، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەڵامی 13 تانەی تر كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دراون، ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەكەین، پێشتریش وەڵامی 28 تانە ڕەوانە كراون كە هەمووان 41 تانەن. 

گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتی، بەگوێرەی یاسا، پێویستە دەستەی دادوەریی لە ماوەی 10 ڕۆژدا وەڵامی تانەكان یەكلا بكاتەوە و دوای یەكلابوونەوەیان، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پەسند دەكات.

پێشتر لە كۆتایی مانگی رابردوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەرگای تانەلێدانی لە ئەنجامەكان كردەوە و 41 سكاڵا تۆمار كران.

41 تانە لەلایەن حزبە سیاسییەكانەوە تۆمار كران كە 25یان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆك و تانەیەكیش لە هەڵەبجە بووە.

لە 20ـی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، بەپێی ئەنجامەكان پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین دەنگ و كورسی بەدەست هێنا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button