رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەغدا بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 10 دەنێرێت

ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10 گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەش قەبارەی ئەو کورتهێنانەی هەیە کەمتر دەبێتەوە.

لە سێ ڕۆژی داهاتوودا، واتە لە سبەی سێشەممە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕە پارەیە لە پشکی بەکارکردن لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە موناقەلە دەگوازرێتەوە سەر پشکی مووچە.

ئەمە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیە کە دوای وەرگرتنی هەڵوێست و ناردنی پەیامی وەرنەگرتنی 761 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەیف سامی داوای کردبوو سەبرێکی لێ بگرن کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکات.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە بۆ مووچە، دوێنی بڕی 761 ملیار دیناری نارد، لەگەڵ ئەو 110 ملیارەی بڕیارە بینێرێت کە دەکاتە 871 ملیار دینار، واتە تەنیا  125ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 11 لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. هاوکات لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستە، لەم ڕۆژانە تەواو دەبێت و هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button