رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

چارەسەربوونی کێشەی مووچە ڕاگەیەنرا

روونکردنەوەیەک لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ

سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی مووچەخۆران و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان

تەقدیرو پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانی
جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی،
بە هەوڵی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی، کە شەو و رۆژی خستوەتە سەر یەک لە پێناو مووچە و شایستە دارایییەکانی هەرێم، بەردەوام لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بوو وە بەتەقدیرەوە، بەرێز محمد شیاع سودانی هاتە سەرخەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کورتهێنان.

پاش گفتوگۆیەکی زۆر لە بەغداد و پێداچوونەوەیەکی زۆر وردەکاری لەسەر تەرخانی بودجەو مووچەی هەرێم و فەسڵ و ماددەکانی بودجە، وەک یەک تیم لەگەڵ بەرێزان وەزیری دەرەوە و وەزیری نیشتەجێکردن و جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری ئەمانەی عامە و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد و بەندە لە وەزارەتی دارایی بە تەنسیق و کاری رۆژانەو بەردەواممان لەگەل بەرێزان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سکرتێری ئەنجومەن و فەرمانگەی هەماهەنگی و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم توانیمان

مووچەی مانگی ١٠ سەرف بکرێ کە ٧٦١ ملیار دینارە و مووچەی مانگی ١١ کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرف دەکرێت کە نزیکەی ٧٥٩ ملیار دینارە لە هەمان کاتدا مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی مووچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی موچە ، موچەی هەرێم پێویستی بە ٩٩٦ ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک .

ئەمرۆش لە بەغداد لیستی مووچەی مانگی ١٢ مان گەیاندە بەرێز وەزیری دارایی عێراق و جەنابی وەزیر تەحویلی کرد بۆ تەدقیقکردن .

بە زووترین کات دەست بەدابەشکردنی مووچەکان دەکرێت ..

رێباز حەملان
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق
2024/12/9

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button