رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی و وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرا.

هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا . 
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button