رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە، 11/12/2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چوار تەوەر تاوتوێ دەکات، ئەوانیش: 


یەکەم: دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025.


دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.


سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.


چوارەم: تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا.

هەر ئەمرۆش وابڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای نیوەڕۆ کۆببێتەوە و باسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنان بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button