رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزیری دارایی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات

ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کەماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.

لەدیدارێکدا وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.

لای خۆشیانەوە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانیەکانی وەزیری داراییان کردو رایانگەیاند وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button