رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پەیامێک لە مەسروور بارزانییەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم.

دەشڵێت، كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.

جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button