رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی هاتن و دابەشکردنی مووچەکانی مانگی 11 و 12

وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی 430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی داوای رەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی دەکات.

سەرچاوەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی 430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی 11 و پارەی مووچەی مانگی 12 نووسراوێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە و داوای رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە”.  

ئەو سەرچاوەیە گوتی، “بە دڵنیاییەوە بەغدا 430 ملیارەکە و پارەی مووچەی مانگی 12 دەنێرێت. هەفتەی داهاتوو سەرجەم رێکارەکان تەواو دەبن. ئەگەر هەیە ناردنی پارە بکەوێتە مانگی یەکی ساڵی 2025”. 

حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا دوو گوژمە پارەى بۆ مووچەى مانگەکانى 10 و 11ـی هەرێمى کوردستان ناردووە، بەڵام کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی 430 ملیار دینارە بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە.   

سەرچاوەکە گوتی، حکومەتی عێراق لە 25ـی ئەم مانگەوە سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت و هەژمارى ساڵانە دادەخات، بەڵام خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان لە 31 مانگ دادەخرێن بۆ ئەوەی بتوانن کێشەی 430 ملیار دینار و مووچەی مانگی 12 یەکلایی بکەنەوە.  

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق راپۆرتی لیژنەیەکى هاوبەشی نێوان وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دارایی عێراق پەسندکردووە، کە رۆژى 22ـی کانوونى یەکەمى 2024 پێشکیشکراوە. راپۆرتەکە تایبەتە بە تێبینییەکانى لیستى مووچەى فەرمانبەران، هەردوولا لەسەر بنەمایی ئەو راپۆرتە کار دەکەن. 

ژێدەر

رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button