بازرگانێک بە 100 هەزار حەبی ماددەی کەپتاگۆن دەستگیر دەکرێت

پارێزگایەکی “پیرۆز”ی عێراق بازرگانێک بە 100 هەزار حەبی ماددەی کەپتاگۆن دەستگیر دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ورد و بۆسەیەکی تووند دوای چاودێریکردنی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە 100 هەزار حەبی کاپتاگۆنی مادەی هۆشبەر لە نەجەف ئەلئەشرەف پێی بووە.
زۆربوونی بەکارهێنان، بازرگانیکردن و بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، بەشێوەیەک زیادی کردووە کە ڕێکخراوە خۆماڵی و نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە عێراق ببێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو مادانە لە ناوچەکە، ڕۆژانەش هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکارهێنەرانی ئەو مادانە دەستگیر دەکەن.
بەگوێرەی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا، 2022، 2023 و 2024دا 40 هەزار کەس بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.