جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرۆکی فەرەنسا: پشت لە شەڕڤانانی کورد ناکەین

سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا نابێت “ساویلکە بن” لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵێنیش دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ناکات.

دوای ئەوەی لە رۆژانی کۆتایی ساڵی رابردوودا رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاوە کۆتایی پێهێندرا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 06-01-2025 لە گوتەیەکیدا بۆ دیپلۆماتکاران و باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، “نابێت ساویلکانە بڕوانینە گۆڕانی رژێم لە سووریا.”

هاوکات لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستانیش قسەی کردووە و بە “جەنگاوەرانی ئازادی” ناوی بردوون و دەڵێت، فەرەنسا پشت لە “جەنگاوەرانی ئازادیی وەکو کورد ناکات،” کە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.

رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button