رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
کۆبوونەوە گرنگەکەی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات

شاندی دانووستانكاری كورد لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2025، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆ دەبێتەوە، بۆ خستنەڕووی راستییەکان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە یاسای بودجە و نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی دانوستانکار زانیاریی ورد بە داتا دەخاتە بەردەم کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، بەتایبەت مافی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە و ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و ئەو بڕەیش کە ماوە، هێشتا بەغدا ئامادە نییە بۆ هەرێمی کوردستانی بینێرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندی دانوستانکار مەبەستیەتی کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان رۆڵیان هەبێت لە چارەسەری ئەو کێشەیە.
Facebook Comments Box