رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و عێراق

کۆنگرەی هاوبەشی نێوان فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆتایی هات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا؛ ڕایگەیاند “پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا و عێراق باشن و لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە چۆنییەتی پەرەپێدانیان کرد دوای سەردانەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا.”

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، لە زۆر بواری بەرفراواندا دەتوانن کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا بکەن، بە تایبەت بواری بازرگانی و سیاسی. باسی لەوەش کرد “پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا مێژوویی و ستراتیژییە.”

فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسیان دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە و بوونی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنوور کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە داهاتوودا چەندان کۆبوونەوە لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێن.

هاوکات، فیدان داوایكرد كه‌ عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا دابمه‌زرێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کاری هاوبەش دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

باسی لەوەش کرد “ئێمە پێشتر 27 ڕێککەوتنمان لەگەڵ عێراق ئیمزا کردووە، هەروەها هەوڵ دەدەین بەشداری لە هەموو پڕۆژەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان بکەین و کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.”

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان کرد و وتی: “قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق 20 ملیار دۆلارە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، بە جیا لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ ببێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button