جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

٧٠٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

چوار کەس کە پەیوەندیان بە گرووپێکی ئێرانی هەبووە، بە ٧٠٠ کیلۆگرام لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا دەستگیرکارن

داواکارە گشتیەکان ڕۆژی هەیینی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-یان وتوە ” لە هەڵمەتێکدا دژی ئەم گرووپێکی قاچاغی مددە هۆشبەرەکان، بڕی ٧٠٠ کیلۆگرام هێرۆینیان دۆزیەوەتەوە دەستیان بەسەرداگرتووە”

ئەمەش گەورەترین بڕی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەرە لە مێژووی ئەڵمانیا دەستی بەسەردا گیرابیت. پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئەم ماددە هۆشبەرانە لە ئێرانەوە بۆ بەندەرکانی “هامبۆرگ”ی ئەڵمانیا ڕەوانەکراوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە: لەئەنجامی ئەم هەڵمەتەدا چوار کەس دەستگیرکراووەن. سەرۆکی باندەکە کەسێکی ٤٠ساڵەی بە ڕەگەز تورکە و ئەندامیکی تری ئەو باندە ٣٥ ساڵە  ئێرانییە.  دوو گوومانلێکراوێکی تری ئەم ڕووداوە لە هۆڵەندا و تورکیا دەستگیرکراووەن.  تائێستا ناوی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button