سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی لە سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت

شه‌وى ڕابردوو، پێنجشه‌ممه 2025/1/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت.
تیایدا ده‌ر‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گرنگ بۆ سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و ڕۆڵى دۆستانه‌ى فه‌ره‌نسا و ماكرۆن له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه گه‌لى كوردستان هه‌رگيز هاوكارييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌بير ناكات.
لاى خۆيه‌وه سەرۆکی فەڕەنسا جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانیی له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا، كرد.
هه‌ر له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ماكرۆن پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له سووريا كرده‌وه و چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، تاوتوێ كرد.