بە فشاری ئەمریکا پەرلەمانی عێراق هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتی هەرێمی پەسەند کرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2ى 2ى 2025 په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌موارى بودجه‌ى عێراق تایبه‌ت به نرخى تێچووى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستاندا، كه 16 دۆلاره.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ناڕازین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق به فشارى ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌و هه‌مواركردنه.
هه‌مواركردنه‌وه‌ى بودجه له لایه‌ن په‌رله‌مان پێشتر ره‌زامه‌ندى و رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى له‌سه‌ر كراوه و له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیاش كراوه به‌مه‌به‌ستى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌ناركردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، به‌شێكى ره‌زامه‌ندى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به ترسى حكومه‌تى عێراقه‌وه هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌گه‌ر داواكارییه جێبه‌جێنه‌كات سزا بخاته سه‌ر كۆمپانیاى سۆمۆ به‌هۆى تێوه‌گلانى له فرۆشتنى نه‌وتى ئێران.
هۆكارێكى دیكه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتنى توركیا و عێراق تایبه‌ت به هه‌ناركردنه‌وه‌ى نه‌وت له رێگه‌ى توركیاوه له ساڵى 2025 كۆتایدێت و به‌غدا ترسى هه‌یه دواتر هه‌رێمى كوردستان تاكه لایه‌نه له‌گه‌ڵ توركیا دووباره هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێبكاته‌وه.