سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ميخائيل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌رهێنانى ڕووسی له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكی هەرێم وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا، ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و ڕۆڵى كۆمپانيا ڕووسييهكان له هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينی بۆ ڕووسيا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا، يارمەتیی هەرێمى كوردستانى داوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسيان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش پشتيوانیی خۆيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له وڵاته‌كه ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنی مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيكشيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و داكۆكييان له گرنگیی ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.