رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی کۆبووەوە و رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، “لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دروست بووە”.

پارتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، باسی لە پێکهێنانی حکومەت، کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، گۆڕانکارییەکانی سووریا و لوبنان، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هاتنی شاندێکی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکانی حیزبەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، پارتی دەڵێت، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن، لیژنەی دانوستاندنی حیزبەکە سەردانى تەواوى ئەو لایەنە سیاسییانەى کردووە کە بەشدارییان لە هەڵبژاردن کردووە. 

باس لەوەش دەکات: “بیروڕاگۆڕینەوە و زەمنەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوە و دەستبەکاربوونى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى نوێ لە چەندین گەڕى کۆبوونەوەکان لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە دروست بوو و، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هاوڕایى دروست بووە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لەکاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و کابینەى نوێ لەسەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێزى لەشکر، رابگەیەندرێ”. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button