رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی و كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان تاوتوێ کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ‌کرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ستیڤ بیتنەر ، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پتەوکردنی زیاتری په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئەمەریکا، پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا . 
هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا کە ئێستا گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە زووترین کاتدا ، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی بدات و بە بێ جیاوازی ، خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

دۆخی گشتیی ناوچە و بە تایبەتی پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button