رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەفەرمی ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 24-02-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند کە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.  

بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن.

 هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەری دەخەن، سەدا 51.04ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورتن.

ئامارەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2024: 

1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس (بە هەرێمی کوردستانەوە) (50.22 نێر و 49.78 مێ).

2.   دابەشبوون بەپێی ڕەگەز

·  ڕێژەی ڕەگەز: 101 نێر بەرانبەر 100 مێ.

3. دابەشبوون بەپێی ژینگە

· 70.17%ی دانیشتووانی شارن.

· 29.83% ـی دانیشتووان لە ناوچە گوندنشینەکانن.

4. دابەشبوونی تەمەن

· 11.16%ـی دانیشتووان تەمەنیان خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە.

·  24.74%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 5-14 ساڵدایە.

·  60.44%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 15-64 ساڵدایە (تەمەنی کارکردن).

·  3.66%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە.

5. باری هاوسەرگیری

· 46%ـی دانیشتووان زگورتن.

· 51.04%ـی دانیشتووان خێزاندارن.

· 2.8%ـی دانیشتووان بێوەژن یان بێوەمێردن.

· تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری یەکەم: نێر (24.06) ساڵ، مێ (20.7) ساڵ.

6. دۆخی ئابووری

· 41.61%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن.

· 46.06%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن.

· 38.25%ـی دانیشتووان لە کەرتی حکوومەتیدا کار دەکەن.

7. پەروەردە

· ڕێژەی نەخوێندەواری: 15.31% (16.23% لە هەرێمی کوردستان).

· ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (نێر) ناویان لە خوێندن تۆمار کردووە: 51.5%.

8. خزمەتگوزارییەکان

· 87%ـی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتیی ئاو وەردەگرن.

· 96.3%ـی دانیشتووان کارەبایان هەیە.

· 96.9%ـی دانیشتووان  تۆڕی ئاوەڕۆیان بۆ دابین کراوە.

9. یەکەکانی نیشتەجێبوون

· 70.16%ـی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتیی دەکرێت.

· 72.15%ـیی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتیی دەکرێت.

ژمارەیەک ئاماری تایبەت بە هەرێمی کوردستان:

· ئەوانەی تەمەنیان خوارووی پێنج ساڵییەوەیە: 9.92%ـی دانیشتووان.

· تەمەنی کارکردن (15-64) ساڵی: 63.92%ـی دانیشتووان.

· ژمارەی ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 65 ساڵییەوەیە: 4.4%ـی دانیشتووان.

· ژمارەی ئەوانەی سینگڵن: 41%ـی دانیشتووان.

· ژمارەی ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە: 3%ـی دانیشتووان.

· ژمارەی جیابووەکان:  0.66%ـی دانیشتووان.

· بێوەژن یان بێوەمێرد: 2.18%ـی دانیشتووان.

·  تێکرای تەمەنی هاوسەرگیریی: نێر (23 ساڵ) و مێ (20 ساڵ).

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button