تهندروستیکوردستان
دوو منداڵە بەیەکەوە لکاوەکەی کەرکووک چارەنوسیان دیاریکرا

دوێنێ دوو منداڵ لە کەرکووک لەدایک بوون، منداڵەکان بەیەکەوە لکاون و یەک دڵ و یەک جگەریان هەیە، پزیشکەکان دەڵێن:”چارەسەریان لە دەرەوەی وڵاتە.
هەردوو منداڵەکە ناویان لێنراوە، یەکیان ناونراوە جەنان محەممەد، ئەوەی دیکەش ناونراوە بەرەکات محەممەد، منداڵەکان لە نەخۆشخانەی نەسری کەرکووک لەدایک بوون و تەمەنیان تەنها یەک ڕۆژە.
پزیشکەکان دەڵێن: چارەسەری ئەو منداڵە لکاوانە لە دەرەوەی وڵاتە، ئەگەری هەیە بتوانرێت بە نەشتەرگەری لە یەکتر جیا بکرێنەوە
Facebook Comments Box