رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی

ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button