ئابووریکوردستانگرنگ

ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ، تەنیا چەند ڕێکارێکی وردی پێداچوونەوە و وردبینی ماوە و ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستەکە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆئەوەی بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت، لە یەکەم هەنگاویشیدا داهاتی نانەوتی مانگی دووی ڕەوانەی بەغداکرد و ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی سێ دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی سێ کە بە سیستەمی پەیڕۆل ئامادە کراوە لە تەواوبووندایە، تەنیا چەند وردبینی و پێداچوونەوەیەکی کەمی ماوە، ئەمڕۆ ئەو وردبینییانە تەواودەبن و شاندێکی تەکنیکی کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری هەرێمی کوردستانی تێدایە دەچێتە بەغدا و لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرالی دەکەن”.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گووتیشی، “لە لیستی مانگی سێدا هیچ کەموکوڕییەک نییە و بەو جۆرە ئامادەکراوە کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت، شاندی تەکنیکیش دەچنە بە‌غدا بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەسەر لیستەکە هەبێت”.

 ڕۆژی دووشەممە 19-03-2025 وەک یەکەم هەنگاوی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، وەزارەتی دارایی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینار داهاتی نانه‌وتیی مانگی شوباتی بەشێوەی کاش خسته‌ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button