ئابووریکوردستانگرنگهەواڵ

چەند پەیامێک لە وەزیری کارەباوە دەربارەی پارەی مانگانەی پرۆژەی ڕووناکی

ئەمڕۆ سێشەممە 18/3/2025 کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، ئەم پڕۆژەیە بە سوودی هەمووان دەبێت.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزیری کارەبا:

  • ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی.
  • پڕۆژەی رووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون.
  • دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات. بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین.
  • دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، ئەم پڕۆژەیە بە سوودی هەمووان دەبێت.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button