رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی کە ناوەندێکی ئیماراتییە دەڵێت رۆژی شەممە، ٢٩ـی رەمەزان، ئەستەمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مانگ بە چاو ببیندرێت و بەو شێوەیەش یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەنتەری نێودەولەتی فەلەکناسی کە ناوەندێکی ئیماراتییە بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە ٢٩ـی رەمەزان ئەستەمە مانگ بە چاو ببیندرێت و بەو شێوەیەش رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر پێش بانگی شێوانی رۆژی یەکشەممە مانگ بە چاو نەبیندرێت ئەوا رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button