جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

ئەمەریکا هەزارەها مووشەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات

ئەمڕۆ سیشەممە، 15ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامەی ‘یەدیعوت ئەحرۆنۆت’ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا ڕازی بووە لەسەر ڕەوانەکردنی بارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل.

ڕازیبوونی ئەمەریکا بۆ ناردنی چەک لەکاتێکدایە، کە ئیسرائیل بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە و ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی ئەگەریی بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەحاڵەتی شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران.

ڕۆژنامەکە، لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی گواستوویەتەوە، ئەو بارە چەکەی ئەمەریکا پێک هاتووە، لە زیاتر لە سێ هەزار گولـلە تۆپ و  10 هەزار مووشەکی ئاسمانی، کە بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی غەززە بەکاری دەهێنن.

ڕۆژنامەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە، بارە چەکەکە تەواوکەری گرێبەستێکی پێشووی کڕینی چەکی قورسە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندبووەوە.

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی ئەمەریکا ڕەزامەندیی بۆ ڕێککەوتنێکی گەورەی چەکدا کە بەبەهای 7.41 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل بفرۆشێت، کە بریتی بوو لە تەقەمەنی ئاراستەکراو، بۆمب و کەرەستەی پەیوەندیدار.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button