سەرۆک پەرلەمانی ئوردن لە هەولێرە

سەرۆک پەرلەمانی ئوردن لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر و ئەمڕۆ دیداریان لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبێت.
و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە، ڕۆژی 19ـی یەکی ئەمسال مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن پێشوازی لێکرا.
دوێنێ شەو کاتژمێر 10:00 ئەحمەد سەفدی، سەرۆک پەرلەمانی ئوردن لەگەڵ شاندێک دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە پشکی کورد پێشوازی لێ کرا. دوای کۆبوونەوەیەکی کورتی پڕۆتۆکۆڵی لە فڕۆکەخانەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
وا بڕیارە سەرۆک پەرلەمانی ئوردن، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە. هاوکات لەگەڵ سەرجەم کوتلەکانی پەرلەمان ئەوانەی دەنگی پێویستیان هێناوە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکانی سەرۆک پەرلەمانی ئوردن، بابەتی بازرگانی و پەروەردە دەبێت. بڕیارە هەر ئەمڕۆ شەممە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکان بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.