ئابووریکوردستانگرنگهەواڵ

نوێترین زانیاری دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار

وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و تەنیا ڕەزامەندی تەیف سامی ماوە، وەزارەتی داراییش گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە چەکی پارەکانیان ئامادە بکەن.

 هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابوور لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

بەپێ زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی چەکەکانیان ئامادە بکەن، لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندی خەرجی دەست بکەن بە پێدانەوەی چەک بە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بۆ خەرجکردنی مووچە.

هەموو مانگێک بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان لیستی مووچەخۆرانیان دەدەن بە گەنجینەکان لەوێش دەکرێت بە چەک دوای ڕەزامەندی خەرجکردنی پارە، دوو چەک ئامادە دەکەن ئەوانەی بە کاش پارە وەرەگرن بە جیا و ئەوانەشی لە ڕێگەی هەژماری منن بەجیا بە فەرمانگەکانی دەدەنەوە بۆ ئەوەی لە بانک پارەکانیان وەرگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button