ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

بڕیارێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و لەمپەر و ئاستەنگەکانی.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت، لە تەوەری یەکەمدا دوایین پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، تەوەری دووەمیش پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەیەکی خانەنشینان.

 لەبارەی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند⁸، “تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەشت کۆبوونەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و تیمەکانی هەردوولا کراون، هەندێک لە کۆبوونەوەکان لە بەغدا و هەندێکیشیان لە هەولێر بوون، ئێستا نزیکبوونەوەی باش هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا لە بابەتی هاتنی کۆمپانییایەکی ڕاوێژکاری بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی نەوتی کوردستان و دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە”.

 پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و گووتوویەتی، وەک چۆن لە ڕابردوودا ئێمە هۆکار نەبووین لە ڕاوەستانی هەناردەکردن، لە داهاتووشدا هۆکار نابین بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت و هەموو ئاسانکارییەک دەکەین”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button