ته‌ندروستیکوردستانگرنگهەواڵ

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

ئەمڕۆ هەینی لە هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری کۆیە تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کەسی تووشبوو دانیشتووی شاری کۆیەیە و تەمەنی 42 ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە. ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا “داوا لە هاووڵاتییان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگادار بکرێنەوە هەر هاووڵاتییەکیش نیشانەیەکی نامۆ و ناتەندروستی هەبوو، زوو سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button