ئێران وەڵامی ئیسرائیل و ئەمریکا دەداتەوە

ئێران نیگەرانە لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە و دەڵێت، ئەگەر جەنگ ڕووبدات بە هێزەوە وەڵامدەدەنەوە.
دوای بۆردومانکردنی تەل ئەڤیڤ لەلایەن حووسییەکانەوە، ئیسرائیل هۆشداری توندی دایە ئێران و حووسییەکان هەڕەشەی لێدانی توندی لێکردن، ئێرانیش دەڵێت، وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند:
٠ بەداخەوە شاهیدی ئەوەین لەلایەک بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕاستگۆن و ئامادەن دانوستان بکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بە هێرشی سەربازی هەڕەشە لە ئێران دەکەن.
٠ هەرگیز دەستپێشخەڕی شەڕمان نەکردووە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکەمان بە هێز وەڵامی دەدەینەوە.
٠ ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەرمان لە هەر شوێنێک بن و لە هەرکاتێکدا بە پێویستی بزانین هێرش دەکەینە سەر بەرژەوەندی و بنکە و هێزەکانیان.
٠ نوێترین و بەهێزترین موشەکمان تاقیکردووەتە کە ناوی قاسم بەسیڕە و توانای بڕینی زیاتر لە هەزار و 200 کیلۆمەتری هەیە و هیچ سیستمێکی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن ڕایبگرن.