ته‌ندروستیکوردستانگرنگ

ئاسایشی هەولێر دەرمانخانەکان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەرە پزیشكییەكان و هاووڵاتیان دەدات، لەئەگەری هەبوونی دەرمان و حەبە قەدەغەكراوەكان لەو شوێنانە، ڕێكاری یاسایی تووند بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

 دوای ئەوەی زانیاریی بە ئاسایشی هەولێر دەگات، بەوەی تۆمەتبارێك كە بە ئەژدیها و وەحشی ترامادۆڵ خۆی ناساندووە، بەنیازبووە ژمارە و بڕێكی زۆر لە حەبی هۆشبەری جۆری ‘ترامادۆڵ’ بڵاو بكاتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا ئەو حەبە بەگوێرەی پۆلێنی وەزارەتی تەندروستی بە دەرمانی هۆشبەر و كارتێكەری عەقڵی ناسێندراوە. بەڵام بەر لە ئەنجامدانی تاوانەكەی و بڵاوبوونەوەی ئەو دەرمانە ترسناكە بەنێو گەنجان، ئاسایش دەستگیری دەكات.

 بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای بەدواداچوونی ورد و كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست، تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر دەكرێت و لەكاتی دەستگیركردنی دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە دەرمانی قەدەغەكراوی ترامادۆڵ دەگیرێت، كە بڕەكەی (10 هەزار دەنكە حەب بووە لە 100 پاكەت هەڵگیراوە).

ئاسایشی هەولێر هۆشداریش بە هەموو دەرمانخانە و سەنتەر و كەسێك دەدات كە ئەگەر بەبێ ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ، حەبە قەدەغەكراوەكانی بەلاوە بگیرێت، ئەوا وەك تاوانباری بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

فرۆشتنی حەب و دەرمانە هۆشبەرەكان لە سەرجەم دەرمانخانەكان قەدەغەكراوە و بەهیچ جۆرێك و لەژێر هیچ بیانووێك نابێت بە نەخۆش و هاووڵاتیان بدرێت. مەگەر ئەوەی لەژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بە بڕێكی دیاریكراو بۆی نووسرابێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button