جیهانکوردستان

پارە خرایە سەر هەژماری بانکی 55 هەزار پێشمەرگە

بەپێی ئەو ئاگادارییە بێ کە تیمی “هەژماری من” بڵاویان کردووەتەوە، لە ئێستاوە 55 هەزار پێشمەرگە دەتوانن بچن لە هەژمارەکانیان هاوکاری هاوپەیمانان ڕابکێشن.

 هەژماری من پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانجی ئەوەیە مووچەی هەموو فەرمانبەران بە بانکی بکرێت.

 تیمی “هەژماری من” ڕایانگەیاند، لە ئێستاوە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 55 هەزار پێشمەرگە دەتوانن بچن هاوکاری هاوپەیمانان وەرگرن، هەموو مانگێک ژمارەی ئەو پێشمەرگانە زیاد دەکات کە لە ڕێگای ئەی تی ئێم و کارتی بانکییەوە دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.

لە ڕاگەیێنراوەکە ئەوەش هاتووە، 84%ـی لیوا هاوبەشەکان ئێستا لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە مووچە وەردەگرن.

 لە چوارچێوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت و وا بڕیاریشە ئەو هاوکارییە تاوەکو 01-01-2026  بەردەوام بێت کە 56 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button