هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە

دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دووەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتیەکی شیلادزێ یە لە سنوری ئامێدی، تەمەنی ٤٥ ساڵە و پیشەی ژنی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەداخەوە وەکو یەکەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.