دەستکەوتەکانی ترەمپ لە سەردانەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتە چوار رۆژییەکەی کەنداودا، بە بەهای سەتان ملیار دۆلار رێککەوتنی واژۆکرد و چەند جووڵەیەکی دیپلۆماسیشی کرد.
رۆژانی 13 تاوەکو 16ـی ئاداری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی هەریەک لە سعودیە، قەتەر و ئیماراتی کرد.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیی سەرۆکی ئەمریکا بوو لەو کاتەوەی لە 20-1-2025 گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی. ترەمپ دەچووە هەر وڵاتێک پێشوازییەکی شاهانەی لێدەکرا و زیاتر سەرسام دەکرا. وەک ئەوە وابوو وڵاتەکان پێشبڕکێ لەسەر باشتر پێشوازیکردن لە ترەمپ بکەن.
جگە لە دیپلۆماسییەت، سیاسەت و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، سەرنج و ئامانجی گەورەی ترەمپ رێککەوتنی بازرگانی، وەبەرهێنان، تەکنەلۆژیا، سەربازی و ئابووری بوو.
بە گشتی ترەمپ بایی 3.2 تریلیۆن دۆلار گرێبەست و رێککەوتنی واژۆکرد. لەم راپۆرتەدا سەرنج دەخەینە سەر وردەکاریی رێککەوتنەکان.
ژمارە گەورەکان
سعودیە بەڵێنی داوە بایی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکادا بکات، قەتەر و ئەمریکا لەسەر “ئاڵوگۆڕی ئابووریی” 1.2 تریلیۆن دۆلار رێککەوتن و ئیماراتیش پابەندیی خۆی بە وەبەرهێنانێکی 10 ساڵەی 1.4 تریلیۆن دۆلاری دەربڕی.
ئێستا نرخی نەوت دابەزیوە و ئەو ژمارانە لەوانەیە زۆر گەورە دەربکەون، بەتایبەت کە ئەو سێ وڵاتە پشتێکی قایم بە نەوت و وزە دەبەستن بۆ دەستکەوتنی قازانجەکانیان.
قەتەر داوای کردووە 210 فڕۆکەی بۆینگی بۆ دروستبکرێت کە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا یەکەمجارە شتی وا رووبدات. سعودیە بایی 142 ملیار دۆلار چەک دەکڕێت کە گەورەترین رێککەوتنی کڕینی چەکە.
پەیامەکە روونە: وڵاتانی کەنداو دەیانەوێت هاوبەشییەکی بەهێزی بازرگانی، تەکنەلۆژی و سەربازی لەگەڵ ئەمریکا دروستبکەن.
سعودیە و ئەمریکا
ترەمپ رۆژی سێشەممە 13ـی ئەم مانگە بە فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئێیەر فۆرس وەن، لە ریاز نیشتەوە. محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە خۆی پێشوازی لێکرد.
رێککەوتنی سعودیە و ئەمریکا لە بوارەکانی بەرگری، ئاسایش، تەکنەلۆژیا، ژیریی دەستکرد، ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە، وزە، فڕۆکەوانی، چاودێریی تەندروستی، کولتوور، وەرزش، بازرگانی و وەبەرهێنانن.
دەستکەوتی ترەمپ لە سعودیە 600 ملیار دۆلار بوو کە بەم جۆرەیە:
بەرگری و ئاسایش (276 ملیار دۆلار)
– 142 ملیار دۆلار: کڕینی چەک و کەرەستەی بەرگری لە ئەمریکا؛ گەورەترین رێککەوتنی چەک و تەقەمەنی لە مێژووی ئەمریکا.
– 5 ملیار دۆلار: رێککەوتنی (بەرگریی ئاسمانی و تەکنەلۆژیای بەرگری).
– 129 ملیار دۆلار: پابەندبوون بە رێککەوتنی کڕینی چەک و کەرەستەی بەرگری، کە پێشتر واژۆکرابوون ناسراو بە (FMS).
تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد (100 ملیار دۆلار)
سعودیە کۆمپانیای (هیومەین (Humainـی ناساند کە کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکردی سعودییە و ئامانجی ئەوەیە شانشینەکە لەبواری ژیریی دەستکرد بخاتە پلەی وڵاتانی پێشەنگی ئەو کەرتەوە.
– 20 ملیار دۆلار: وەبەرهێنانی کۆمپانیای (دایتاڤۆڵت) لە ناوەندەکانی داتای ژیریی دەستکرد.
– 65 ملیار دۆلار: وەبەرهێنانی هاوبەشی کۆمپانیاکانی گووگڵ، سوپەرمایکرۆ، ئوبەر، سێڵزفۆرس و ئۆراکڵ لە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای سعودیە.
-10 ملیار دۆلار: کۆمپانیای ئەی ئێم دی وەبەرهێنانی هاوبەش لە ژێرخانی ژیریی دەستکرد دەکات.
– 5 ملیار دۆلار: تۆڕی خزمەتگوزاریی ئەمەزۆن وەبەرهێنان لە زۆنی ژیریی دەستکردی سعودیە دەکات.
ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە (2 ملیار دۆلار)
– 2 ملیار دۆلار: کۆمپانیاکانی هیڵ، جەیکەبس، پیەرسن و ئایکۆم کار لە پڕۆژەکانی فڕۆکەخانەی شا سەلمان و شاری قیدییە دەکەن.
وزە (19.2 ملیار دۆلار)
– 14.2 ملیار دۆلار: کۆمپانیای جی ئی ڤیرۆنا تۆرباینی گاز دابین دەکات.
– 5 ملیار دۆلار: کردنەوەی سندووقی وەبەرهێنان لە وزەی سعودیە.
فڕۆکەوانی و کەرتەکانی دیکە (14.6 ملیار دۆلار)
– 4.8 ملیار دۆلار: کڕینی فڕۆکەی بۆینگ جۆری 737-8.
– 5.8 ملیار دۆلار: وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستیی سعودیە و ئەمریکا، هەروەها کردنەوەی ناوەندی تایبەت بە دروستکردنی ژیناو.
– 4 ملیار دۆلار: کردنەوەی سندووقی پڕۆژەی وەرزشیی ئینفیڵد.
قەتەر
تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر لە دەوحە پێشوازی لە ترەمپ کرد. لە دەرەوەی دیوانی ئەمیری [کۆشکی سەرۆکایەتی] کاروانێک وشتر یاوەریی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکایان کرد.
ترەمپ کە لەگەڵ تەمیم بن حەمەد چووە نێو کۆشکەکە بە مەڕمەڕ، دیوار و پەنجەرەکان سەرسام بوو و گوتی: “ئەمەیە کە دەڵێن بێ کەموکوڕی. سوپاسی ئەو وشترانەش دەکەین. من ماوەیەکی زۆرە وشتری ئاوام نەبینیوە.”
دەستکەوتی ترەمپ لە قەتەر 1.2 تریلیۆن دۆلار بوو، بەم جۆرە:
وزە، بازرگانی و ئابووری (222.8 ملیار دۆلار)
– 96 ملیار دۆلار: کڕینی 210 فڕۆکەی جۆری بۆینگ 787 و 777X کە بزوێنەری GE ـیان هەیە.
– 97 ملیار دۆلار: کۆمپانیای پیەرسنس 30 پڕۆژەی گەورەی ئەندازیاری و ژێرخان لە قەتەر دەکات.
– 8.5 ملیار دۆلار: کۆمپانیای مەکدێرمۆت کار لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی وزە و گازی شلی قەتەر دەکات.
– 19 ملیار دۆلار: وەبەرهێنانی کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی لە وزەی ئەمریکا.
– 3.3 ملیار دۆلار: وەبەرهێنانی گرینفیڵد لە هۆتێل، گەشتوگوزار، تەکنەلۆژیای زانیاری، کارگە، خزمەتگوزارییە داراییەکان و نەوتی ئەمریکا.
بەرگری و سەربازی (41 ملیار دۆلار)
– 38 ملیار دۆلار: وەبەرهێنان لە ئاسایش، بنکەی ئاسمانیی عودەید، بەرگریی ئاسمانی و دەریایی.
– 3 ملیار دۆلار: کڕینی درۆنی جۆری ریپەر MQ-9B و سیستمی دژە درۆنی FS-LIDS.
تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد (500 ملیار دۆلار)
– 500 ملیار دۆلار: دەسەڵاتی وەبەرهێنانی قەتەری (QIA) وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای ئەمریکا دەکات و سەرنج دەخاتەسەر ژیریی دەستکرد و ناوەندەکانی کۆکردنەوەی داتا.
قەتەر و ئەمریکا بایی زیاتر لە 26 ملیار دۆلار رێککەوتنیان هەیە کە پێشتر واژۆکراون، هەردوولا پابەندییان پێیەوە دەربڕی.
قەتەر و ئەمریکا بایی 410.2 ملیار دۆلاری دیکە رێککەوتن و گرێبەستیان دەبێت، بەڵام هێشتا کۆشکی سپی هیچ راگەیێندراوێکی لەسەر ئەو وەبەرهێنانانە بڵاونەکردووەتەوە.
قەتەر فڕۆکەیەکی شاهانەی بە دیاری دایە ترەمپ کە نرخەکەی بایی نزیکەی 400 ملیۆن دۆلارە و ناسناوی (کۆشکی فڕیو)ـی هەیە. ترەمپ نەیتوانی دیارییەکە رەتبکاتەوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی دەستووری ئەمریکا، سەرۆک نابێت هیچ دیاری و پاداشتێک وەربگرێت. ئیدارەی ترەمپ بەنیازە بەناوی وەزارەتی بەرگری وەری بگرێ، دەستکاری بکات و بیخاتە سەر نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆشکی سپی.
ئیمارات
محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبو زەبی پێشوازی لە ترەمپ کرد. کۆمەڵێک کچی گەنج بە بادانی قژ و سەمای نەریتیی کچانی کەنداو و عەبای سپییەوە پێشوازییان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد. ترەمپ پێش هەموو شوێنێک سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی کرد و بەبێ پێڵاو چووە نێو حەرەمی (نوور).
دەستکەوتی ترەمپ لە ئیمارات 3.2 تریلیۆن دۆلار بوو، بەم جۆرە:
ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا (500 ملیار دۆلار)
– ئیمارات پلانی بۆ دروستکردنی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵگەکانی داتاسەنتەری AI لە جیهان لە ئەبوو زەبی داناوە، پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی، لەنێویاندا مایکرۆسۆفت و ئێنڤیدیا دەکرێت. پڕۆژەکە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئیماراتیی G42 سەرۆکایەتی دەکرێت، بە درێژایی 10 میل چوارگۆشە دەبێت و سەرەتا بە 1 گێگاوات وزە کاردەکات، لە کۆتاییدا فراوان دەبێت بۆ 5 گێگاوات.
– 500 ملیار دۆلار: کۆمپانیاکانی MGX، بلاکرۆک و مایکرۆسۆفت پڕۆژەی (ستارگەیت)ـیان راگەیاند کە دەستپێشخەرییەکە بۆ برەودان بە ژێرخانی ژیریی دەستکردی ئیمارات و کردنەوەی سیستمی کارەبا و ناوەندی کۆکردنەوەی داتا لە ئەمریکا.
دەستکەوتەکانی ترەمپ لە سەردانەکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رێککەوتنە پێوانەییەکان
48 خولەک لهمهوپێش
- بهشی بكه لە
- Share on Facebook
- Share on Twitter
- Share on Whatsapp
- Share on Telegram
- Share on Viber
- Share on Messenger
زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم
ترەمپ لە قەتەر و ئیمارات
گوێی لێبگرە
رووداو دیجیتاڵ

وزە (440 ملیار دۆلار)
– کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئەبو زەبی ناسراو بە (ئەدنۆک) پابەندبوونی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی وزەی ئەمریکا راگەیاند، بەهاکەی لە 70 ملیار دۆلارەوە بۆ 440 ملیار دۆلار تاوەکو ساڵی 2035 دەبێت.
– پڕۆژەکانی گازی سرووشتی: ئێکس ئاڕ جی، باڵی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی ئەدنۆک، پلانی خۆی بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی گازی سرووشتیی ئەمریکا راگەیاند، لەنێویاندا وەبەرهێنان لە دامەزراوەی هەناردەی گازی شلی نێکست دێکەید لە تەکساس.
– دەستپێشخەریی وزەی پاک: مەسدەر، کۆمپانیای تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە ئیمارات، وەبەرهێنانی بەرچاو لە پڕۆژەکانی وزەی پاک لە تەکساس، نیومەکسیکۆ و کالیفۆرنیا دەکات.
فڕۆکەوانی، پیشەسازی و خانوبەرە (120 ملیار دۆلار)
– 14.5 ملیار دۆلار: هێڵی ئاسمانیی ئیتیحاد 28 فڕۆکەی بۆینگ دەکڕێت.
– توێژینەوەی ئەلەمنیۆم: کۆمپانیای EGAـی ئیماراتیی تایبەت بە ئەلەمینیۆم، پلانی داناوە کە یەکەمین توێژینەوەی ئەلەمنیۆمی نوێ لە ئەمریکا لە زیاتر لە سێ دەیەدا دەستپێبکات، ئەوەش بە ئامانجی نزیکەی دوو ئەوەندەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی ئەلەمنیۆم.
– 4 ملیار دۆلار: کۆمپانیای EGA بەبڕی 4 ملیار دۆلار لە ئۆکلاهۆما وەبەرهێنان لە ئەلەمنیۆم دەکات.
– 20 ملیار دۆلار: کۆمپانیای داماک وەبەرهێنان لە دروستکردنی ناوەندی کۆکردنەوەی زانیاری لە تەکساس، ئەریزۆنا و رۆژئاوای ئەمریکا دەکات.
پێشبینی دەکرێت بایی 340 ملیار دۆلاری دیکە بۆ کەرتە جۆراوجۆرەکان تەرخان بکرێت، لەنێویاندا تەندروستی، پەروەردە و هاوکاریی تەکنۆلۆژیی زیاتر کە وردەکارییەکانی بەتەواوی ئاشکرا نەکراون.
تاریق سەلمان، ئەندامی بۆردی ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە سعودیە گوتی: “وڵاتانی کەنداو هەمیشە چاویان لەو وڵاتانەیە کە سەرۆکەکانیان بازرگانی دەکەنە خاڵی لەپێشینە. دۆناڵد ترەمپیش نموونەیەکی تەواوی ئەو جۆرە سەرۆکانەیە. ترەمپ هەوڵی رێککەوتنی گەورەی سەربازی و تەکنەلۆژی دەدات؛ بۆیە ئەگەر نزیکبوونەوە لێی بە مانای هەبوونی کاریگەری بێت لە سیستمی داهاتووی جیهانیدا، ئەوا کەنداو ئامادەیە وەبەرهێنان بکات.”
هەوڵە دیپلۆماسییەکان
رۆژی چوارشەممە 14ـی مانگ، ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە. شەرع پێشتر چەکدار بووە و سەرکردایەتی لقی قاعیدەی سووریای کردووە. ترەمپ هەروەها مژدەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاشی دا.
ترووسکایی ئێران
ترەمپ ئاماژەی بە پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا؛ جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا رێگە نادات تاران چەکی ئەتۆمی پەرە پێبدات.
دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی لە هەڤپەیڤینێکدا باسی لە ئەگەری “پەیوەندیی باشتر”ـی لەگەڵ ئەمریکا کرد، ترەمپ ئەو لێدوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
ترەمپ هەروەها داوای یارمەتی لە قەتەر کرد کە رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بگێڕێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. سەرۆکی ئەمریکا ستایشی قەتەریشی کرد و رایگەیاند، ئێران “زۆر بەبەختە” کە هاوپەیمانێکی وەک ئێوەی هەیە.
ئازاری غەززە
ترەمپ سەردانی گەورەترین هاوپەیمانی ناوچەیی ئەمریکای نەکرد کە ئیسرائیلە و تاوەکو رادەیەکی زۆر خۆی لە ململانێی غەززە دوور گرت.
ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند، دەیەوێت ئەو ململانێیە چارەسەر بکرێت و گوتی: “زۆر خەڵک هەن کە برسییانە، زۆر شتی خراپ روودەدەن.”
رووسیا و ئۆکراینا
دەنگۆ هەبوو لە دانوستاندنەکانی رووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا، ترەمپیش بەشداری بکات، بەڵام نەچوو.
بەرپرسانی رووسیا و ئۆکرانیا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ترەمپ لە ئەستەنبوڵ لە گفتوگۆدا بوون، بەڵام ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەشداری نەکرد.
ترەمپ دوێنێ پێنجشەممە گوتی، تاوەکو ئەوکاتەی خۆی بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ پووتین کۆنەبێتەوە، هیچ رێککەوتنێک ناکرێت و هیچ شتێک روونادات.