
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: ئەو کەسەی لە شەقامی ٦٠مەتری هەولێر چەند ماتۆڕسکیلێکی سووتاند. لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە: ئەو کەسەی ئەم کارەی کردووە، دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەردادەگیرێت و لە شەقامی ٦٠مەتری هەولێر. ئەو ماتۆڕسکیلەکان دەسووتێنێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێڕ لەم بارەویەوە روونکرنەوەیەکدا و رایگەیاند: ئەو کەسەی ئەو کارەی ئەنجامداوە دەستگیرکراوە و ڕادەستی پۆلیسیان کردووە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لەبەرامبەر بگیرێتەبەر.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە ” ئێمە وەکو هاتووچۆی ههولێر کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسکیل نییە، ماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کە سەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن، چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”.
وتەبێژەکەی هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “داوا لەهاووڵاتییانمان دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە کڕین و بەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە و لە کاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی و تۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بە ماتۆرسکیلیان هەبێت”.

ئەمڕۆ یەک شەممە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە، تیادا دەردەکەوێت چەند ماتۆڕسکیلێک لەسەر شەقام دەسووتین.
لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان وابڵاوکرایەوە، گەنجێک وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکەی ئەم کارەی ئەنجامداوە.
جێگەی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێکە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، هەڵمەتێکد دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسی کە بێ تابلۆ و تۆمارنەکران . یا خاوەنەکانیان مۆڵەتی لێخووڕیان نییە. دەستیان بەسەردا دەگڕیت.
– هەولێر