رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

عێراق داوای هاوکاری لە وڵاتانی دراوسێ دەکات

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕووبەڕووی ئالنگاریی و ئاڵۆزیی ئاستەنگەکانی ئاو بووەتەوە، هەروەها داواشی لە وڵاتانی دراوسێی هاوسنوور کرد، هاوکاریی عێراق بکەن لەبارەی بەڕێوەبردنی ئاوەوە.

شەممە، 24ـی ئایاری 2025، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا، ڕایگەیاند، “عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی ئاڵۆزترین ئاڵنگارییەکانی ئاو بووەتەوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەوەری کۆنفرانسی ئەمساڵ دیدگایەک بۆ ئاو لەخۆدەگرێت کە هاوسەنگی لە نێوان پێداویستییەکان و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاودا دەکات” جەختیشی کردەوە، مەترسیی گەورە لە کەمی ئاو نییە، بەڵکو نەبوونی هاوکارییە لەم بوارەدا.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو گوتیشی: “عێراق پلانێکی گەورەی ئامادەکردووە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییەکانی لەڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی ستراتیژییەوە کە ئێستا جێبەجێدەکرێت، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئاسایشی ئاو.”

عەون زیاب ڕاشیگەیاند، “هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ئاوی ڕووبارە هاوبەشەکان لە ناوچەکە و جیهاندا چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی ڕەهایە. بۆیە داوا لە دراوسێکانمان دەکەم لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات بە ڕۆحی برایەتی و بەرپرسیارێتی هاوبەش لەگەڵمان کاربکەن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button