کوردستانگرنگهەواڵ

پێش جەژن پارە دەنێردرێت؟


چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بێت، ئەگەر ڕێگری سیاسی نەبێت پێش جەژن پارە دەنێردرێت و مووچە دابەش دەکرێت.

هەرچەندە ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو لە بەغدا، بەڵام بەپێی زانیارییەکان وردبینیکردن لە لیستی مووچە بەردەوام بووە، تاوەکو ئێستاش هیچ گرفتێکی تەکنیکی بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست نەبووە.

چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچە تەواو بێت، دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت و هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو چەند ڕۆژێکی پێویستە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج داوای 975 ملیار دیناری کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مووچەی مانگی چوار بەغدا 959 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

ئەگەر هیچ گرفتێکی سیاسی دروست نەکرێت، پێش جەژن پارە لە بەغداوە دەنێردرێت و لە هەرێمی کوردستانیش لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی


Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button