بەفەرمانی مەسرور بارزانی كارەبا لەسەر عێراق بڕدرا

له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو و كاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 700 مێگاوات كاره‌با كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌درا به حكومه‌تى عێراقى بڕدرا.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه له رێگه‌ى غازى سروشتى كۆمپانیاى داناغازه له كێڵگه‌ى (چه‌مچه‌ماڵ – كۆڕمۆر) به‌رهەم ده‌هێنرا له لایه‌ن كۆمپانیكانى (ماس و قه‌یوان و كار) كه به نزیكه‌ى 700 مێگاوات كاره‌با بوو ده‌درا به حكومه‌تى عێراقى به فه‌رمانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه بڕدراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و كاره‌بایه‌ى كه به غازى سروشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرا ده‌درا به به‌غدا به ته‌واوى بڕاوه، به‌ڵام هه‌رسێ وێستگه‌كه وه‌ك كه‌رتى تایبه‌ت به‌رده‌وامن له فرۆشتنى ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه حكومه‌تى عێراق خۆى سووته‌مه‌نى بۆ دابینده‌كات.
به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژ رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌رسێ كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با كۆبوونه‌ته‌وه و پێیانراگه‌یاندوون كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چیتر كاره‌باى به‌رهه‌مهێنراوى له سووته‌مى هه‌رێمى كوردستان نافرۆشێته حكومه‌تى عێراق و چیتر له رێگه‌ى تۆڕى گشتییى كاره‌باى هه‌رێم كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق دابین ناكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رێم بۆ یه‌ك مێگاوات كاره‌با له یه‌ك كاتژمێر بڕى 95 دۆلارى له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرت.
به‌پێى گرێبه‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه فرۆشتنى كاره‌با له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌تاوه‌كو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پێویستى ناوخۆى هه‌بێت هیچ كۆمپانیایه‌ك ناتوانێت كاره‌با بفرۆشێت، یاخود هاورده بكات.
ژێدەر
بوار