ته‌ندروستیجیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

ئێران نەخۆشخانەیەک بۆردومان دەکات

ئێران ئەم بەیانییە کۆمەڵێک مووشەکی دیکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، یەکێکیان راستەوخۆ بە نەخۆشخانەیەکی باشووری ئیسرائیل کەوت.

 وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند “نەخۆشخانەی سوروکا لە بیئر سەبع، لە باشووری ئیسرائیل راستەوخۆ (مووشەک)ـی بەرکەوتووە، دواتر وردەکاری بڵاو دەکەینەوە.”

گوتەبژی فەرمیی نەخۆشخانەکەش دەڵێ “نەخۆشخانەکە لە چەند شوێنێکی زیانی گەورەی بەرکەوتووە، ئێستا خەریکین زیانەکان هەڵسەنگێنین و لەوانەش ژمارەی بریندارەکان. داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەم کاتەدا سەردانی نەخۆشخانەکەمان نەکەن.”

 
ئەو نەخۆشخانەیە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوون. 

کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی ئێران شوێنە سەربازییەکانی تەلئەبیب و حەیفا بە ئامانج دەگرن، دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو دوو شارە بیستراوە. هاوکات باڵەخانەیەک لە بیئر سەبع لە باشووری ئیسرائیل داڕما و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی 50 برینداریش هەن.

 ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی بۆردوومانەکەدا لە نەخۆشخانەکە بوون، هەروەها ژمارەی کوژراو و بریندارانی نەخۆشخانەکە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

 ئیسرائیل دەڵێت سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی ژمارەیەک مووشەکی ئێرانی داوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button