ناتانیاهۆ: ئێران باجێکی زۆر قورس دەدات

دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی سۆرۆکای سەربازی، نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت باجی هێرشەکە دەدەن.
بەیانیی ئەمڕۆ، ئێران بە 25 مووشەک هێرشێکی دیکەی ئاسمانیی کردە سەر ئیسرائیل و نەخۆشخانەیەکی بریندارانی سەربازی غەززە کردە ئامانج.”
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ”ئێران، ئەم بەیانییە مووشەکی ئاستەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا کرد لە بیئرشیبا، لە ناوچەیەکی مەدەنیی سەنتەری ئیسرائیل. ئێران باجێکی زۆر قورس دەدات.”
میدیای ئیسرائیل دەڵێ، سوپا بڵاوکردنەوەی زانیاریی لەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی ئێران سنووردارکردووە. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، ئەو دامەزراوەیەی لە هێرشەکەی ئێراندا کراوەتە ئامانج، هەزاران سەربازی ئیسرائیلیی تێدابووە.
ئەمڕۆ، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە ڕۆژی حەوتەمییەوە، هەردوو وڵات دەیان پێگەی ستراتیژیی سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکانی یەکتریان بۆردوومان کردووە و، هیچ ئاماژەیەک بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ئەم شەڕە نییە، بەپێچەوانەوە تادێت سەختتر دەبێت و مەترسی هەیە ئەمریکاش لەپێناو یارمەتیدانی ئیسرائیل، ببێتە جەمسەرێکی دیکەی جەنگەکە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، رایگەیاند بەڵێن دەدەن ئیسرائیل لە دەستپێکردنی ئەو هێرشانە پەشیمان بکەنەوە، “ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات. ئێمە، بەردەوام دەبین لە هێرشکردن.”