جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هێرش کرایە ناوەڕاستی ئێران

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر شوێنەکانی هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران.

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، “هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکەکان لە ناوەڕاستی ئێران.” 

هەر لەوچوارچیوەیەدا تەلەڤزیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری قوم، لە باشووری تاران.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری مورتەزا حەیدەر، گوتەبێژی لێژنەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای قوم بڵاوی کردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل، نهۆمی چوارەمی یەکێک لە باڵەخانەکانی گەڕەکی سالاریە لە شاری قوم هێرشی کراوەتە سەر.”

مورتەزا حەیدەری ئاماژەی بەوەش کرد، بەداخەوە ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ و برینداربوونی دوو کەسی دیکە. 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئێران بە پێنج مووشەک هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگری خرانە خوارەوە. هاوکات لە کاتی هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، هەروەها ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی کرد بچنە پەناگەکان و خۆیان حەشار بدەن.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “هەموو ئەو مووشەکانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدرابوون، ڕێگرییان لێکراوە، تەنیا پارچەکانی مووشەکەکان کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مووشەکەکانی ئێران بوونەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی غوش دان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button